
نووسراوه له لایه‌ن هیوا له ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌وه‌نده 2009/3/15 كاتژمێر ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌وه‌نده 10:35 PM موضوع | لینک ثابت

نووسراوه له لایه‌ن هیوا له ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌وه‌نده 2009/1/14 كاتژمێر ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌وه‌نده 10:37 PM موضوع | لینک ثابت
كاتژمێر: روو له نیوه‌رۆیه...
گۆڵێكی سوور: تۆم بینی،
ـ ئه‌ی گۆڵ.. ها؟!
ئا..!
گوتی بۆ؟
ـ له چاوره‌شی خوم ده‌گه‌رێم و
...سوور: ئه‌تهه‌وێ بمكه‌ی به‌دیاری
به‌دیل
به‌كه‌سێك له‌جیات ئه‌و؟
ـ تۆ ئه‌وی، ئه‌و تۆیه...
ئه‌و و ئه‌تۆ گه‌لێك زه‌مه‌نه وێنه‌یان له‌منی تۆ و
له‌تۆی مندا تۆماره
وێنه‌یان هه‌یه
مه‌خابن
پێش هه‌ڵوه‌رینم پێش وه‌خت،
له دوای هاتنی چاوره‌شه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كان
به گومانه‌وه بۆلای تۆش، دێم ...!
تاكوو به هه‌ناسه‌كانی ئێوه ژیانه‌وه‌یه‌كی تر بكه‌م به دیاری و …
***
ـ په‌ره‌كانم بكه‌م به لاپه‌ره‌گه‌لێكی نوێی ئه‌وینداری؟!
گوڵێكی...: ئا..!
زه‌ره‌ر ناكه‌ی...
نووسراوه له لایه‌ن هیوا له ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌وه‌نده 2008/11/21 كاتژمێر ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌وه‌نده 9:26 PM موضوع | لینک ثابت
له دوا رژانی گه‌لاكانی سه‌رماوز و شێعری ئیواریی پایز، هه‌تاوێ!
به‌فرانبار گوراندی... رێبه‌ندان جامه‌ی سپی دا به سه‌ر شاخ و ده‌شتی كوردستان و ره‌شه‌مه،
به‌ره‌به‌ره گه‌یشتین به خاكه‌لێوه و داوایه‌ك!!! رویشتم و گه‌یشتم به رووبارێ و روو به چیا...
هاوار ئه‌ی ناله‌شكێنه‌ی زیره‌ك، سوجده بۆ تۆ به‌رده‌زه‌ردی موقبیل و ئه‌ی چیا رازاوه‌كه‌ی قاله مه‌ره، پێم بلێن هه‌تاو ئه‌لێ چی؟ بۆ بێده‌نگن؟ تكایه! من چاوه‌رێم! ده‌نگێك!!!
ئاسوو روونه، ئاسۆ روونه‌ی، ئێوارێ پایزی هێمن موكریانی هێناوه بیرم ، هه‌ستێكی خۆش هاته ده‌روونمه‌وه! هاوارم كرده‌وه ئه‌ی هه‌تاو تۆ پێم بلی ئه‌و هه‌تاوه چی ئه‌لێ؟
رووبار په‌نا بۆ تۆ! وڵامێك نه‌بوو!
گه‌رانه‌وه‌یه‌كی تر له دوا گه‌رانه‌وه‌كانم! به‌ڵام ئه‌مجاره دڵنیا بوو كه سرووشت بی وڵامم ناكا!!!
گه‌یشتم به مانگی 14ده‌ی گولانی و كه چی ئه‌ویش ئه‌ستێره‌یه‌كی ئاڵایی پێشكه‌ش كردم و به چاوه‌روانی له جۆزه‌ردانیش تێپه‌ریم. هه‌تاو و ئه‌ستیره و مانگ و چیا سه‌ربه‌رزه‌كان، ئاسۆ روونی هێمن موكریانیان هێناوه بیرم، گه‌یشتم به پووشپه‌ری هه‌میشه زیندوو و هه‌روا له تامه‌زرۆی هه‌والێك، هه‌ۆالی بیستنی ئارامیه‌ك، دڵنه‌وایه‌ك، هیوایه‌ك شه‌و و رۆژم تێده‌په‌راند
تاكوو گه‌لاوێژ ...
گه‌لاوێژی كورده‌واری هێنایه‌وه،
له دایك بوونه‌وه‌یه‌كی تر ئه‌وینێكي تر و گولێكی جوانی كورده‌واری!
نووسراوه له لایه‌ن هیوا له ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌وه‌نده 2008/8/11 كاتژمێر ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌وه‌نده 1:26 PM موضوع | لینک ثابت
هه‌بوو نه‌بوو، هات و چوو.
""ئێمه بۆ تۆماركردنی ئه‌و چركانه ده‌ژین كه بۆخۆمان ده‌یانخولقێین ، كه‌واته ده‌بێ بژین""
هه‌ر وه‌ك پێشتر به‌ڵێم دابوو، به باوه‌شێك بێزاری و خه‌رمانێك ئه‌زموونی نوێوه هاتمه‌وه. ده‌ڵێن: كه‌وتن و سه‌ركه‌وتن زۆر گرنگ نییه، گرنگ ئه‌وه‌یه: كه كه‌وتی هه‌ستییه‌وه و كه سه‌ریش كه‌وتی شاگه‌شكه‌نه‌بی. ئه‌وه وته‌یه‌كی به‌نرخی باب و باپیرانی ئێمه و گه‌لێ گه‌لی تریشه. به‌ڵام با بێین ئه‌م ره‌سته‌یه به جۆرێكی تر دابڕێژینه‌وه و رواڵه‌تێكی هه‌نووكه‌ییانه‌تری پێ بده‌ین. یانی بڵێین: كه‌وتن و سه‌ركه‌وتن زۆر گرنه، كاتێ زانیت به ده‌س كێ كه‌وتووی و به‌سه‌ر كێ دا سه‌ركه‌وتووی، ئه‌وكاته به‌جێیه كه بیر له هه‌ستانه‌وه و شاگه‌شكه‌بوون بكه‌یته‌وه!
ئه‌م هه‌وێنه بۆ ئه‌م هه‌ویره كه‌مه، به‌ڵام جارێ به‌وه‌نده رازی ده‌بین و چیرۆكه‌كه‌مان ده‌خه‌ینه ته‌شتی تێگه‌یشتی گشت لایه‌كتانه‌وه و چاوه‌ڕوانی هه‌ڵهێنانی ئه‌م هه‌ویر و مه‌ته‌ڵه ده‌مێنینه‌وه.
مه‌ته‌ڵه‌كه ئه‌وه‌یه: هه‌بوو نه‌بوو، هات و چوو.
بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین به هاسانی ئه‌م مه‌ته‌ڵه هه‌ڵبێنین، به‌كورتی باسی چیرۆكی هه‌وێنی ئه‌م هه‌ویره‌تان بۆ ده‌كه‌م.
هه‌بوو نه‌بوو، له وڵاتێك، كه بۆ هێندێك كه‌س دووره و بۆ هێندێك كه‌س نزیك، له چوار گۆشه‌یه‌كی ژیان ـ وه‌ك هه‌موو چوارگۆشه ژیانزێیه‌كانی ئه‌م گۆی زه‌وییه ـ كۆمه‌ڵی مرۆ، وه‌ك گشت مرۆڤه‌كانی سه‌ر ئه‌م زه‌وینه، له قسان خه‌ریكی ژیان بوون. رۆژێ، دوو بوونه‌وه‌ری به‌ناو مرۆ، به ده‌ستی رۆژگار و به قه‌فانچه‌له‌ی چاره‌نووس، فڕێ درانه ئه‌و چۆار گۆشه‌یه‌ی وا باسی ده‌كه‌ین. ئه‌و دوو بوونه‌وه‌ره "من"ی ـ گێڕه‌ڕه‌وه‌ی ئه‌م چیرۆكه ـ و "هیوا"ی پاڵه‌وانی ئه‌م به‌سه‌رهاته‌یه.
سه‌ره‌تا با له چیرۆكی خۆمه‌وه ده‌ست پێ بكه‌م: كه دابه‌زیم، زوو زانیم كه نه‌دبوایه دابه‌زیبوایه‌م. شه‌مه‌نده‌فه‌ری سه‌ربزێوی زۆر دوور كه‌وتبۆوه. نه‌ده‌وێستا. چیتر وه‌دوای نه‌كه‌وتم. له‌وه‌تی له پانتایی ئه‌م چوارگۆشه‌یه دابه‌زیوم، هیچ شه‌مه‌نده‌فه‌رێكی مۆدێل سه‌ربزێوم نه‌بینیوه، بێره‌دا تێپه‌ڕ ببێ. سه‌رتا وه‌ك بوونه‌وه‌رێكی غه‌واره دیل كرام و دواتر به‌ره‌ڵا. له سه‌رده‌می به‌ڕه‌ڵاییه‌تیه‌كه‌مدا گه‌لێ پێشه‌ی وه‌ك گه‌ماڵه پارزێزی و به‌خێوكردنی بێچوو كتك و كاوێژه خۆری و كۆتربازیم تاقی كرده‌وه.
دواتر، شه‌وێ كاتێ له خه‌وا بووم، رێبوارێ تر به شه‌مه‌نده‌فه‌رێ تر ـ كه هیچ كات نه‌مزانی مۆدێله‌كه‌ی چی بوو ـ له وێڵگه‌كه‌ی من دابه‌زی و له ماوه‌یه‌كی كورت دا بوو به هاوڕێی هه‌تا هه‌تایی گشت به‌ڕه‌ڵایه‌تییه‌كانم و سۆمای چاوه نووستووه‌كانم، بۆیه هه‌مووجارێ، وه‌ك ئه‌ركێ، له خۆشه‌ویستییانا، پێم ئه‌وت: هاوڕێم! هیوا! ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی وا به توخمی كێری گه‌ماڵ ئه‌زێن و به شیری كتك پێ ئه‌گرن و به خوتبه‌ی كه‌ر ده‌س ئه‌درێن و به هێلكه‌ی كۆتر فێره بازه‌ڵێن ده‌بن، شایانی دڵ نین! شایانی گونن!!!
هیوا گه‌ڕایه‌وه، به‌شه‌مه‌نده‌فه‌ی شه‌وگه‌ڕ، ئاخر ئه‌و هیچ كات خه‌وی لێ نه‌كه‌وت، منیش مامه‌وه، ئاخر من هیچ كات وه‌خه‌به‌ر نه‌هاتم.
رۆژێ، نامه به‌رێ، هات و هه‌واڵێك و نامه‌یه‌كی هیوای پێدام، له نامه‌كه‌دا گوترابوو: هاوڕێ، هه‌تاوێ هاتۆته سه‌ر ڕێم، ئێژێ:" من له توخمی فریشته و له شیری به‌هه‌شت و له وته‌ی خوام و به مرواریی قووڵترین زه‌ریاكان بازه‌ڵێنم كردووه." تكایه هاوڕێ تۆ پێم بڵێ ئه‌م چیرۆكه چی ئه‌ڵێ؟! ئه‌م به‌سه‌رهاته رێی تێ ده‌چێ؟! له راست ئه‌چێ؟! بیكه‌مه گوێ؟! یان بیخه‌مه پشت گوێ؟! تكایه هاوڕێ، پێت وایه ئه‌مه وایه، بۆ بڕوا ئه‌بێ؟!
له وه‌ڵامه‌كه‌یا دووروشمی رابردووم هێنایه‌وه بیر: هاوڕێم! هیوا! ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی وا به توخمی كێری گه‌ماڵ ئه‌زێن و به شیری كتك پێ ئه‌گرن و به خوتبه‌ی كه‌ر ده‌س ئه‌درێن و به هێلكه‌ی كۆتر فێره بازه‌ڵێن ده‌بن، شایانی دڵ نین! شایانی گونن!!!
هیوا ئه‌گه‌ڕێته‌وه، به‌شه‌مه‌نده‌فه‌ر‌ی شه‌وگه‌ڕ، ئاخر ئه‌و هیچ كات خه‌وی لێ ناكه‌وێ. منیش ده‌مێنمه‌وه، ئاخر ئه‌منیش یه‌كێكم ده‌وێ وه‌خه‌به‌رم بێنێ .
بیرۆكه: هیوا
داڕشتن:ن.ف
نووسراوه له لایه‌ن هیوا له ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌وه‌نده 2008/7/9 كاتژمێر ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌وه‌نده 4:28 PM موضوع | لینک ثابت
بۆ ئاگاداری هه‌موو دۆستانی خۆشه‌ویست له چه‌ن رۆژی داهاتوودا، نهێنیه‌كه‌تان بۆ ده‌دركێنم، كه له‌وانیه، ببێته ده‌رسێكی باش بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی پێیان وایه زۆر زیرك و زۆلن!
چاوه‌روان بن!
نهینیه‌كه په‌یوه‌ندی به من و هه‌تاوه وه هه‌یه!!!
تا ئه‌و كات چاوه‌روان بن و
مـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــاچ
نووسراوه له لایه‌ن هیوا له ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌وه‌نده 2008/6/29 كاتژمێر ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌وه‌نده 3:2 AM موضوع | لینک ثابت
خۆزگه منیش له چه‌شنی بوایه‌م. تۆیه‌ك كه ئاوێنه‌كه‌ت بێگه‌ردیی راست بێژیی له رووباره‌كان به‌میرات پێ گه‌یشتووه، روانینت دووراوه‌ته‌وه به ئاسمان و میهره‌بانییه‌كه‌ت زه‌ریای سه‌رسام كردووه و بڕستی كێوی به‌چۆك داهێناوه. خۆزیا بمتوانیایه بڕێ له‌چه‌شنی تۆ بم! تۆیه‌ك كه ئازاری كه‌سانی تر ناهێڵێ به قووڵایی ئازاره‌كانی خۆت دا رۆبچی، تۆیه‌ك كه له دڵته‌نگی دراوسێ دڵگران و له خه‌می هاوڕێ خه‌فه‌ت بار ئه‌بی و نادۆستییه‌كان دڵت ناڕه‌نجێنێ و چاكه و مه‌حه‌ببه‌ت به خه‌ڵكانی غه‌واره و ئاشنا، بۆته پیشه‌ت. خۆزگه‌م به‌خۆت كه له باشترین هه‌ڤاڵانی خودانی و خودانیش خاسترین هه‌ڤاڵی ئه‌توویه. خۆزگه ئه‌متوانی بڕێ له‌چه‌شنی تۆ بم! ژیان هه‌ر ئه‌وه‌سه: هاتن بۆ رۆیشتن، مانه‌وه بۆ هه‌رمان و گه‌ڕان به‌دوای بزره هه‌ربزه‌كان! به‌ڵام ئه‌من هاتووم تا بمێنم، بژیم، شاد بم و بگه‌م به سپێده‌ی سه‌رفه‌رازی، ئه‌و جێیه‌ی كه‌وا تیشكی ئومێد ناخی به‌سۆزی سازم به‌په‌نجه ئه‌سوێ. یادی خێوی هه‌ربوونه كه هۆنیومه‌ته‌وه و ئه‌مه‌وێ له‌چه‌شنی خۆناوكه‌ی مرواری بۆ ئاوێتنی ناو بینه‌قاقاتی بچێێنم. بۆوه‌ی بزانم كه گه‌لۆ له ئه‌وینا جاویدانه ئه‌مێنی لۆم؟! به‌تاكی ته‌نیا، شه‌كه‌ت و تاساو، چوارمشقی له بان هه‌ڕگی قه‌راخی زه‌ریای غه‌واره‌یی رۆنیشتووم، راماو له كه‌روێشكه‌ی زه‌ریا، روخساری هێڤی ئاسات به ئاسامانی دڵما ئه‌خه‌نێ و چاوه‌لم له تاسه‌ی بینینت رێژنه بارانی تێ ئه‌تزێ. ئه‌رێ بۆ لۆم رێیه‌ك بۆ خۆخستنه ناو كۆڵانه‌كانی میهره‌بانیت بوونی نییه؟! بۆ له‌پشت په‌رژینه‌كانی مه‌ودا به‌ته‌نیا ماوم؟ ئه‌رێ بۆ ده‌سته‌كانم له داوێنت كورته‌و بووگه؟! پێ ئه‌چێ ئه‌م كورتییه له‌خۆم بێ! به‌ڵام ئه‌زانی تۆ گه‌لێ گه‌لێ مه‌زن تری له‌وه‌ی كه ئه‌م غه‌واره شه‌كه‌ته له تاراوگه‌ی ته‌نیاییا به‌ته‌نها جێ بهێڵی؟! ن:هلیا و:ن.ف
نووسراوه له لایه‌ن هیوا له ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌وه‌نده 2008/6/22 كاتژمێر ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌وه‌نده 3:20 AM موضوع | لینک ثابت
نیوه شه‌و بوو وڵات خامۆش، ده‌هات و ده‌رۆی هه‌ستێكی ناخۆش!!!
گه‌یشتمه‌وه سه‌ر كولانكه‌كه‌ی جارانم و چاوم له ئاسمان بری وئه‌ستیره‌كانم ده‌ژمارد و به خۆمم ئه‌گووت تا به‌ره به‌یان تا كاتی هاتنه ده‌ری هه‌تاو، دانیشه‌و سه‌یری ئه‌ستێره بكه. كه چاوم گێرا،ئه‌ستێره‌یه‌كی ئاڵایم بینی كه زۆر جوان بوو و به‌رامبه‌ر به من ئه‌دره‌وشاوه!!!
تێری دل چاوم تێ بڕی و ئه‌مگوت ئه‌وه دیاری هه‌تاوه كه به هاتنی ئه‌و ئه‌ستێره جوانه‌م پێشكه‌ش ده‌كا و ده‌بێته شه‌و چرای شه‌وانی تارمان!!!
هه‌روا له خه‌یال دا ده‌هاتم و ده‌چووم كه له ناكاو خه‌به‌رم بووه، هه‌تاو ده‌رهاتبوو و كاتژمێره‌كان به‌ره‌و نیمه‌رویان نیشان ده‌دا،كه چاوم گیرا نووسراوه‌یه‌ك به تیشكی هه‌تاو كه‌وتبووه سه‌ر په‌نجه‌ره‌ی دیوه‌كه‌م!
كه من هه‌تاوی خودایی، رویشتم تاكوو كوتایی بێنم به چاوه‌روانی!!!
تێر تێر سه‌یرم كرد و چاوم تێ بری، ئه‌ستێره‌كه‌ی دوێ شه‌وم هاته‌وه بیر كه به‌رامبه‌ر به من ئه‌دره‌وشاوه! گوتم پێش هاتنی هه‌تاو ئه‌ستێره‌یان نیشان دام و ئێستاش هه‌والێك له هه‌تاو!
به فرمێسك رشتن و دڵ پر له هیوا دانیشتم و چاوم له‌گه‌ڵ كاتژمێره‌كان ئه‌سووراند، نیمه‌رو رویشت و گه‌یشتین به عه‌سر و به‌ره‌به‌ره له ئێواری نزیك ده‌بووینه‌وه! هه‌ستێكی ناخۆش هاته ده‌روونمه‌وه! جه‌سته‌م سارد بووه و دڵم بێ هیوا. گوتم نا نا هه‌تاوی خودایی ده‌یهه‌وێ دوای ئاوا بوونی هه‌تاو، بێت و جه‌سته‌ی داهێزراوم وه‌گڕ خاته‌وه و دڵم گه‌ش كاته‌وه!!!
به‌ڵام هه‌روا چاوم له‌گه‌ڵ كاتژمێره‌كان ده‌گێرا، كه وه‌خۆ هاتمه‌وه دیتم به‌ره‌به‌یانه و هه‌تاوم نه‌هاته‌وه!!!
دڵ پر له هه‌ناسه و چاو پڕ له گریان دانیشتم و سه‌یری هاتنه ده‌ری هه‌تاوی سرووشتیم كرد و هه‌رچی پرسیارم كرد، هه‌تاوی سرووشتی؟ هه‌تاوی خودایی بۆ نه‌هاته‌وه؟ گه‌ر نه‌ده‌هاته‌وه بۆ به‌لێنی پێدام و به تیشكی خۆی، چاوه‌روانی خسته نێو چاوانمه‌وه! وڵامێك نه‌بوو!
دیسان هه‌روه‌ك دوێنی رۆژم به هه‌نیسك دان تیپه‌ر كرد
ده‌مۆ ئێواری بوو، هه‌والێكی چاوه‌روان كرا‌و له غه‌یبه‌وه هات و رابڕد به بن گوێما!!! هه‌تاو، هه‌تاوی خودایی له رێی گه‌رانه‌وه بۆ نیشتمانه!
چاوه‌روان به!
له خۆشیان فرمێسكی شادی‌م دوای ئه‌و هه‌مووه چاوه‌روانیه هاته خوارێ و ده‌سته و ئه‌ژنوو له بیری ئه‌وه دابووم كه دوای ئه‌و هه‌مووه چاوه‌روانیه، چ بكه‌م كه هه‌تاوم دڵشاد كه‌م ...! شه‌وم به فرمێسك رشتن و هه‌ناسه كێشان تیپه‌ر كرد و خه‌یالم بالی گرت به‌روه ئه‌ستێره‌ی ئاڵایی!!!
به‌ره‌به‌یان هات گوڵاله سوور و سپیه‌كان له خه‌وێكی تر و شه‌وزه‌نگێكی تر رزگاریان بوو و به تیشكی هه‌تاوی سرووشتی چاویان هه‌لێنا و به‌یانی باشیان به یه‌كتر ده‌گووت!
منیش چاوه‌روان تاكوو هه‌تاوی خودایی، هه‌تاوی ژینم بێت و به فرمێسك به خێرهاتنی بكه‌م و به چاو برێن له تیشكی، خه‌م و خه‌فه‌ت و بی هیوایی بتوێنمه‌وه!
به‌ڵام؟
به‌ڵام و سه‌د به‌ڵام من له ناو خه‌م و خه‌فه‌ت و كۆل و ده‌رد و ژان بتویبایه‌مه‌وه و ئه‌م هه‌واله‌م له هه‌تاو نه‌بیستبایه!!!
گوتی هیوا، هیوای سرووشتی من هاتم به‌ڵام ده‌بێ بگه‌رێمه‌وه، من جاری له شوێنێكی تر له دیارێكی تر له وڵاتێكی تر، پێویستیان پێم هه‌یه، نازانم دێمه‌وه یان نایه‌مه‌وه، به‌س هاتم پێت بلێم كه هه‌ستی وای پێ سه‌لاحه!!!
هه‌رچی گریام، هه‌رچی داوام لێ‌كرد، هه‌رچی وتم ئه‌ی ئێواریی پاییز و دواین هیواكانی لای رووبار و كردنی ماچی خودایت و دانیشتن له لای تاقه‌دار و ...
ئه‌ی نامبه‌ی له‌گه‌ڵ خوت؟ بۆ به جێم ئه‌هێلی!
من له‌م وڵاته به‌س تیشكی توَم هه‌بوو و چاوه‌روانی ئه‌و تیشكه‌م ئه‌كرد،
من بی هیوا بووم و تۆ به تیشكی خۆت به هه‌ناسه‌كانی خۆت دڵ خۆش و دڵ پڕ له هیوات كردمه‌وه، ئێستا هیواكه‌ت جێ دێلی؟
ئه‌ی ئالا، ئالاكه‌مان ده‌بێ به چی؟
بۆ هه‌تاو؟ئاخر بوووووووووووووووو؟
ئاخێكی هه‌لكێشا و تیشكی له چاوم بری و هه‌ناسه‌ی به هه‌ناسه‌مه‌وه نا و وتی؟ نازانم! نازانم! نازانم! شایه‌د هاتمه‌وه شایه‌د نه‌هاتمه‌وه!!!
سێبه‌ری مه‌رگم به چاوی خۆم بینی و جه‌سته‌م سارد بووه،
ئه‌تگوت دنیا به سه‌ر شان و پیلمه‌وه‌یه! نه‌مده‌زانی چ بلێم و چ بكه‌م؟
گوتم: هه‌تاو من چاوه‌ریی گه‌رانه‌وه‌ت ئه‌كه‌م!
گوتم: بێ تۆ ژینم به‌تاله، وشكه، خالیه،
گوتم: چاوه‌روانیشت وه‌ك هاتنت بۆ من هیوایه
چاوه‌روانت ئه‌مێنم! هه‌ناسه‌یه‌كی هه‌ڵكێشا و تیشكێكی پێ دام و به فرمێسك رشتن رویشته‌وه نێو هه‌وره‌كان! چاوم له تیشكه‌كانی كرد تا دوور بووه لێم، گوتم نه‌وه‌ك دواین بینینی هه‌تاو بێت!
گه‌رامه‌وه و دانیشتم و دیسان هه‌روه‌ك رۆژان چاو ده‌برم له كاتژمێره‌كان،
تاكوو دێته‌وه هه‌تاو!!!
هه‌تاوی خودایی
My sun I am waiting around
نووسراوه له لایه‌ن هیوا له ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌وه‌نده 2008/6/8 كاتژمێر ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌وه‌نده 3:28 PM موضوع | لینک ثابت
ئه‌ڵێم: هه‌تاو!
دڵم پڕ و
له‌شم سارد!
ده‌ستم بێ هێز و
به پێ كۆت و به‌ند!
هیوای هه‌روا، دڵ پڕ له هیوا،
چاوه‌ڕێی تۆیه
ئه‌ی هه‌تاوه‌كه‌ی من،
هه‌تاوی هیوا!
***
ئه‌ڵێم: هه‌تاو!!!
پێش ئاوا بوونت
له رۆژی سه‌خت و له رۆژی نه‌گبه‌ت،
وه‌ره و بتاوێنه
جه‌سته‌ی به‌فرینی ژێر سێبه‌ری من!
ئه‌ی هه‌تاوه‌كه‌ی من،
هه‌تاوی هیوا!
نووسراوه له لایه‌ن هیوا له ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌وه‌نده 2008/6/6 كاتژمێر ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌وه‌نده 4:38 PM موضوع | لینک ثابت
وه‌ك ئاخه‌لێوه‌ی ده‌مۆ به‌هاری
وه‌ك تیشكی هه‌تاوی خودایی
وه‌ك دڵۆپی هه‌وری به‌هاری
وه‌ك مانگی چوارده‌ی گوڵانی
سارێژ ئه‌كه‌م و ئاگرین ئه‌بم ، فرمێسك ئه‌رێژم و ئه‌دره‌وشێمه‌وه
به هاتنت، ئه‌ی هه‌تاوی خودایی!
نووسراوه له لایه‌ن هیوا له ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌وه‌نده 2008/5/27 كاتژمێر ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌وه‌نده 3:52 AM موضوع | لینک ثابت
سه‌باره‌ت به‌م ئاشقهرووتهیه

خه‌وم نایه
به‌یان ئه‌نگووت و شه‌و رابرد و من هێشتا خه‌وم نایه
ده‌خوێنن بوولبوول و قومری به‌ڵام قاسپه‌ی كه‌وم نایه
خه‌یال ده‌مباته جێ ژوانی شه‌وانی لاوه‌تی ئه‌مما
خرینگه‌ی بازنه و خرِخاڵ و به‌رمووری ئه‌وم نایه
×××
دڵداری داری داوه به‌رۆحی گشتمانا،
گه‌ر دڵداری نه‌بوایه چكارمان به‌م ده‌رده‌سه‌رییه ده‌بوو؟
دڵدارییه ئیتر،
چی له‌گه‌ڵ ناکرێ!
به‌شی سه‌ره‌كی
ئارشیوی بابه‌تی
هاورێیان
هاورێیانم
نووسراوه‌كانی پێشوو
طراح قالب
POWERED BY